ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لەئەنجامی سێ کردەوەی تیرۆریستیدا لە شارۆچکەی قامیشلۆی، پێنج کەس بوونە قوربانی و ٢٥ی تریش برینداربوون.

ئێوارەی رۆژی دووشەممە، لەقامیشلۆ و لەیەک کاتدا سێ تەقینەوەی یەک لەدوای یەک روویدا.

دوو ئۆتۆمۆبێل و یەک ماتۆرسکیلی بۆمبڕێژکراو لە قامیشلۆ تەقینەوە و بەپێی ئەنجامە سەرەتاییەکان پێنج کەس کوژراون و ٢٥ی دیکەش بریندارن.

بەھۆی زنجیرە تەقینەوەکەوە ژمارەیەکی زۆر بینای نزیک ناوچەکە زیانیان بەرکەوتووە.