سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن رۆحانی ئاماژه‌ی به‌وه كرد ئه‌گه‌ر به‌رده‌وامبن له مانه‌وه له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمیی ئه‌وا ساڵی داهاتوو گه‌مارۆی كڕین-فرۆشتنی چه‌ك كه سه‌پێندراوه به‌سه‌ر تاران‌دا هه‌ڵده‌گیرێت.
به پێی هه‌واڵی ته‌له‌ڤزیۆنی ئێران، له میانی گوتارێكیدا كه له شاری رهفسانجان پێشكه‌شی كرد، رۆحانی باسی له‌و مشتومڕی ''مانه‌وه و نامانه‌وه له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمیی'' كرد كه به‌هۆی ده‌رچوونی ئه‌مریكا له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمیی و جێبه‌جێنه‌كردنی به‌ڵێنه‌كان له له لایه‌ن ئه‌ورووپاوه، هاتووه‌ته ئاراوه.
رۆحانی رایگه‌یاند: ''ئه‌گه‌ر به‌رده‌وامبین له‌سه‌ر مانه‌وه له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی، ساڵی داهاتوو ده‌گه‌ین به ئامانجێكی زۆر گرنگیی سیاسیی، ئه‌منیی و به‌رگرییمان''.
رۆهانی ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه به بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له ساڵی ٢٠١٥ه‌وه تا ئێستا قه‌ده‌غه‌ی كڕین و فرۆشتنی چه‌ك به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پێندراوه و، گوتی: ''به گوێره‌ی بڕیاری ٢٢٣١ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌گه‌ر ئێمه به‌رده‌وام بین له‌سه‌ر مانه‌وه له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمیی، قه‌ده‌غه‌ی كڕین و فرۆشتنی چه‌ك هه‌ڵده‌گیرێت. به‌و شێوه‌یه‌ش ئه‌و چه‌كه‌ی ده‌یخوازین ده‌كڕین و ده‌فرۆشین''.
رۆحانی باسی له‌وه كرد گه‌ر ئێران بخوازێت هه‌ر ئه‌مڕۆ ده‌توانێ له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ده‌كشێته‌وه، به‌ڵام ئه‌و كاته ئه‌و ده‌ستكه‌وته له‌ده‌ستده‌ده‌ن.