سەرۆک وەزیرانی عێراق، لەگەڵ فەرماندە سەربازیی و ئەمنییەکان لەبارەی دۆخی ئەمنی کۆبووەوە و رایگەیاند، نابێ رێگە بدەین داعش سوود لەو دۆخە وەرگرێت.
لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ فەرماندە ئەمنی و سەربازییەکان، عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق، جەختی لەسەر گرنگی رووبەڕووبونەوەی پاشماوەی چەکدارانی داعش کردەوە و دووپاتیکردەوە "نابێت رێگە بدرێت، داعش سوود لەم دۆخەی ئێستای وڵات وەربگرێت، بۆ جارێکی دیکە خۆرێکخستنەوەیان".
هەر لە کۆبوونەوەکەدا، باس لە گرنگی گرتنەبەری رێکارە ئەمنییەکان کرا، بۆ پاراستنی ئارامی و سەقامگیری و پاراستنی خۆپیشاندەرانی ئاشتیخواز کرا.