ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

بەهۆی ئەو خۆپیشاندانانەوە کە وڵاتەکەی گرتووەتەوە، حکومەتی ئێران بەشێوەیەکی فەرمی سەرجەم سنورەکانی وڵاتەکەی بەڕووی هاوڵاتییانی عێراقدا داخست. 

لە بەیاننامەیەکدا، دەستەی خاڵە سنورییەکانی عێراق ڕایگەیاند " بەتەواوەتی جوڵەی گەشتکردن و ڕۆیشتن بۆ ئێران لە عێراقەوە وەستێنراوە لەسەر داوای بەرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران".

هەروەها هاتووە " وەستانی هاتوچۆ بۆ ئێران لەسەر داوای ئەو وڵاتە بووە و بەفەرمی پێیان ڕاگەیاندوین کە بەهۆی خۆپیشاندانەکانەوە دەمانەویت سنورەکانمان دابخەین".

دەستەی خاڵە سنورییەکانی عێراق جەختیکردووەتەوە، سنورەکانی عێراق کراوەن و هەر هاوڵاتییەکی ئێرانی بیەوێت بێتە خاکی هەرێم یان عێراق بە شێوەیەکی زۆر ئاسایی پێشوازی لێدەکەن.

ماوەی دوو ڕۆژە خۆپیشاندان چەند پارێزگایەکی ئێرانی گرتووەتەوە، لەدژی گرانکردنی نرخی بەنزین لەلایەن حکومەتەوە، ئەمڕۆش خۆپیشاندانەکان بەرفروانتر بوون.