ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

گوتەبێژی کۆشکی سپی ئاشكرای دەكات، سەرکۆنەی مامەڵەی تووندی هێزەکانی ئێران بەرامبەر بە خۆپیشاندەران دەكەین و پشتیووانی خۆمان بۆ خۆپیشاندەران دەردەبڕین.

رۆژی یەكشەممە 17ی تشرینی دووەمی2019 ستیفانی گریشام، گوتەبێژی کۆشکی سپی لە راگەیێندراوێکیدا رایگەیاندووە، "سەرکۆنەی مامەڵەی تووندی هێزە ئەمنییەکانی ئێران بەرامبەر بە خۆپیشاندەران دەکەین".

گریشام رایگەیاندووە، ئەمریکا پشتیووانی لە خۆپیشاندەرانی ئێران دەکات کە بە ئاشتیانە لەدژی حکومەتی وڵاتەکەیان خۆپیشاندان ئەنجامدەدەن.

راشیگەیاندووە، ئەمریکا سەرکۆنەی رێکارە تووندەکان و مامەڵەی تووندی هێزەکان بەرامبەر بە خۆپیشاندەران دەکات.