ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

پرۆژە یاسای بودجەی عێراق دەنێردرێتە پەرلەمان و حكومەتی هەرێمیش بۆ گفتوگۆ كردن لەسەر بەدجەی عێراق دەچێتە بەغدا.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق ئاشكرای دەكات، لە ماوەی ھەفتەیەكدا پڕۆژە یاسای بودجەی 2020 رەوانەی ئەنجوومەنی نوێنەران دەكەن.

عەبدولموحسین ھەنین، راوێژكاری ئابووری سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، گتفتوگۆكردن لەبارەی پرۆژە یاسای بودجە و گۆڕانكارییەكانی سەری لە ئەنجوومەنی وەزیران بەردەوامن، بەڵام لە ھەفتەیەكدا پڕۆژە یاسای بودجەی 2020ـی عێراق رەوانی پەرلەمان دەكەن.

ئاماژەی بەوەش كرد، ھەموو ھەوڵێكیان ئەوەیە پڕۆژەكە بەبێ كێشە و لە خێراترین كات تەواو بكەن و لەماوەی ھەفتەیەك تا 10 رۆژ پڕۆژەكە دەگاتە پەرلەمان.

ئاماژەی بەوەشكرد، پەلەكردنیان لەئامادەكردنی پڕۆژەكە بۆ ئەوەیە بەر لە ھاتنی ساڵی نوێ، دەنگ لەسەر پڕۆژەكە بدرێت و ببێت بە یاسا بۆ ئەوەی ھەڵەی ساڵانی رابردوو دووبارە نەبێتەوە.