نرخی نەوتی خاو لەبازاڕەكانی جیهاندا بەرزترین ئاستی خۆی لەماوەی دو مانگی رابردودا تۆماركرد.
بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، ئەمڕۆ هەینی نرخی نەوتی خاوی برێنت نزیكەی لەسەدا 2 بەرزبوەوە و، لە دوایین مامەڵەدا بە 63.91 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك مامەڵەی پێوەكرا.
بەپێی هەمان سەرچاوە نرخی نەوتی خاوی تەكساس نزیكەی لەسەدا 4 بەرزبونەوەی بەخۆوە بینیوە و هەر بەرمیلێك بە 58.37 دۆلار مامەڵەی پێكراوە.