هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش راگەیەندراوێکی بەزمانی کوردی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، له رۆژهه‌ڵاتی فوڕات، ئۆپه‌راسیۆنه‌كانیان بۆ له‌ناوبردنی یه‌كجاری داعش فراوانتر دەکەن.
هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به سه‌رۆكایه‌تی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئه‌مریكا له 19 ی ئه‌یلولی ساڵی 2014 ه‌وه ده‌ستیكردوه به ئه‌نجامدانی هێرشی ئاسمانی له‌دژی چه‌كدارانی داعش له عێراق و سوریا، بەڵام دوای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی تورکیا بۆ رۆژئاڤای کوردستان چالاکییەکانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی سنوردارکرا.
هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش بۆ یەکەمجار راگەیەندراوێکی بەزمانی کوردی بڵاوکردەوە تیایدا هاتوە، "بۆ له‌ناوبردنی یه‌كجاری داعش له رۆژهه‌ڵاتی فوڕات، ئۆپه‌راسیۆنێكی نوێ و
به‌هۆی جێگیركردنی هێزه‌كانییان له ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی فورات، ئۆپه‌راسیۆنه‌كان بۆ ماوه‌یه‌كی كورت وه‌ستابو
باسی لەوەشکردوە، به‌هۆی جێگیركردنی هێزه‌كانییان له ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی فورات، ئۆپه‌راسیۆنه‌كان بۆ ماوه‌یه‌كی كورت وه‌ستابو، به‌ڵام جارێكی دیكه ئۆپه‌راسیۆنه‌كانیان توندتر و فراوانتر دهستیپێكردوهتهوه.