ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا، بە زۆرینەی دەنگ فەرماندەی پێشووی ئۆپەراسیۆنەكانی نەینەوا، فەریق روكن نەجم جبوری بە پارێزگاری نوێ هەڵبژارد.

ئەمڕۆ یەكشەممە، ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا كۆبووە و لە میانیدا لە كۆی ٣٩ ئەندام بە دەنگی ٢٣ ئەندام، فەریق روكن نەجم جبوری بە پارێزگاری نوێی نەینەوا هەڵبژارێردرا.

ئاماژە بەوە دەكرێت كە كۆبوونەوەكەی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا نائاسایی بووە بەو پێیەی تەنها تایبەت بووە بە هەڵبژاردنی پارێزگاری نوێی نەینەوا.

لە ١٩ی ئەم مانگەدا ئەنجوومەنی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا بە زۆرینەی دەنگ مەنسور مەرعید-ی لە پۆستی پارێزگار دوورخستبوویەوە.