ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ڕێگای کوردستان ـ تیرانا

زنجیرەیەک زەمین لەرزە لە ئەلبانیا ڕوویدا کە بەهێزترینیان لەبەرەبەیانی ئەمڕۆ 26 ی نۆڤەمبەر 2019 لەکاتژمێر 3:54 ی سەرلەبەیانی ڕوویدا لە نزیک شاری دورەس بەهێزی 6.4 لەسەر پێوەری ڕێختەر کە بووە هۆی داڕمان و زیان گەیاندن بە چەندین خانوو شەقام و تۆڕی کارەبا لەشارەکانی دورەس و تیرانا ی پایتەختی ئەلبانیا، هەروەها بە پێی ئاماری نەخۆشخانەکان پتر لە 50 هاووڵاتی گەیەندراوونەتە نەخۆشخانەکان و توانراوە منداڵێك لە ژێر خانوویەکی ڕووخاودا ڕزگار بکرێت.

پاش ڕوودانی ئەم بوومەلەرزەیە چەندین بوومەلەرزەی تر ڕوویدا کە هاووڵاتیانی ناچارکرد ماڵەکانیان بەجێبهێڵن و لەسەر شەقام و شوێنە کراوەکان بمێننەوە

بەهێزی بوومەلەرزەکە لەزۆربەی ووڵاتانی دەریای ئەدریاتیکی و سربیا و بوڵگاریا هەستی پێکراوە