ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئەمڕۆ بۆ 33 هەمین ڕۆژی سەریەك خۆپیشاندانی فراوان لە بەغدا و زۆربەی شارەكانی باشوری عیراق بەڕێوەدەچێت بۆ دەستلەكاركێشانەوەی سەرۆكایەتیەكان و هەلی كار و خزمەتگوزاری.

میدیاكانی عیراق بڵاویانكردەوە، لە شارەكانی بەغدا، بەسرە، زیقار، كەربەلا و دیوانییە و كوفە و عەمارە خۆپیشاندانی فراوان بەڕێوەدەچن و زۆربەی ڕێگا سەرەكییەكانیش داخراون.

ڕۆژی 25ی مانگی ڕابردوو خۆپیشاندانی فراوان لە بەغدا و باشوری عیراق دەستی پێكرد و تائێستاش بەردەوامە.