گوته‌بێژی لیژنه‌ی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه له په‌رله‌مانی ئێران، حوسه‌ین ناكاڤی حوسه‌ینی ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له میانی خۆپیشاندانه‌كانی هه‌فته‌ی رابردوودا كه به‌هۆی زیادكردنی نرخی بەنزین سه‌ریهه‌ڵدا، حه‌وت هه‌زار كه‌س ده‌ستگیركراون.
به پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی ''ئینتیخاب''، حوسه‌ینی باسی له‌وه كردووه كه دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی زیادكردنی نرخی بەنزین به له‌سه‌دا ٣٠٠، هه‌فته‌ی رابردوو خۆپیشاندان ده‌ستیپێكرد حه‌وت هه‌زار كه‌س ده‌ستگیركراون، به‌ڵام پێویسته له لایه‌ن به‌رپرسانی فه‌ڕمییه‌وه زانیاری دڵنیایی له‌باره‌ی بابه‌ته‌كه بڵاوبكرێته‌وه.
گه‌لی ئێران كه له‌رووی ئابوورییه‌وه رۆژانێكی سه‌خت به‌ڕێده‌كات به‌هۆی كاریگه‌ری سزاكانی ئه‌مریكاوه، دوای ئه‌وه‌ی له ١٥ی تشرینی دووه‌مدا نرخی بەنزین سێ هێنده زیادكرا له زۆر شاری ئه‌و وڵاته خۆپیشاندان ده‌ستیپێكرد.
له خۆپیشاندانه‌كاندا ژماره‌یه‌ك له بینا گشتییه‌كانی زۆرێك له شاره‌كان، بانك، وێستگه‌كانی بەنزین و ماركێته‌كان وێرانكران. رێكخراوی لێبووردنی نێوده‌وڵه‌تی ئاماژه به‌وه كردبوو كه لانی كه‌م ١٤٣ كه‌س له‌وخۆپیشاندانانه‌دا کوژراون.