ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ڕایگه‌یاند: خۆپیشانده‌ران به‌ هه‌ڕه‌مه‌كی ده‌ستگیر ناكرێن و تا ئێستا 2500 خۆپیشانده‌ر ئازاد كراون و 240 خۆپیشانده‌ر ماون كه‌ ئازاد بكرێن.

سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵسووكه‌وتی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران وتیشی: هێزه‌ ئه‌منییه‌كان پابه‌ندی ڕێنماییه‌كان بوون و هه‌نگاوی جدی له‌لایه‌ن حكومه‌ت و په‌رله‌مان هه‌یه‌ بۆ چاكسازی له‌ ئاڕاسته‌ سیاسییه‌كاندا.

سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ڕاشیگه‌یاند: گوشار دروستكردن له‌سه‌ر فه‌رمانبه‌رانی كه‌رتی په‌روه‌رده‌ ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه‌.