ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

شەوەی رابردوو 27ى تشرینی دووومى 2019، لە هەردوو شاری سمبولی شیعە، کەربەلا و نەجەف خۆپیشاندانی قورس بەرێوەچوو و قونسڵخانەی ئێران لە نەجەف لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە سوتێنران.

میدیا عێراقییەکان باس لەوە دەکەن پێکدادانی قورس لە نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان بەردەوامەو ٣٣ شەقامی سەرەکی شارەکە لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە، داخراون، بەرامبەر ئەو پشێویەش هێزە ئەمنییەکان هاتووچیان قەدەغەکرد.

تا ئێستا ژمارەی کوژراو بریندارەکان نەزنراوەو پشێووی بەردەوامە.

لەسەرەتای مانگی شترینی یەکەمەوە، ئەمە بۆ دووەمجارە لە هەردوو شاری نەجەف وکەربەلا قونسڵخانەی ئێڕان دەسوتێنرێت.