ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

شەوی رابردوو ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ سەرۆکی هاوپەیمانێتی نیشتیمانی عیراقی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوەو تێیدا هاتووە" دەبێت حکومەتی کاربەڕێکەر لە عێراق پێکبهێنرێت و ئامادەکاریی بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە بکات".

ئەیاد عەلاوی، سەرۆکی هاوپەیمانێتی نیشتمانی دەشڵێت"عادل عەبدولمەهدی کێشە گەورەکە نیە، بەڵکو بەشێکی بچووکی کێشەکانی عیراق سەرۆک وەزیرانی ئێستایە، کێشەی عیراق كۆنەو و پێکهاتەی پرۆسەی سیاسی عیراقە کە وڵاتی بەرەو داڕووخان بردووە".

ناوبراو وتیشی" کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عیراق هەڵبوەشێنرێتەوە و کۆمیسیۆنێکی نوێ پێکبهێنرێت".

ئەم وتانەی عەلاوی لەکاتێکدایە دوێنێ عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگەیاند، نامەی دەست لەکارکێشانەوەی پێشکەشی پەرلەمانی عیراق دەکات.