ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

وتەبێژی حكومەتی عێراق رایدەگەیەنێت، دادگای تایبەت بە تاوانەكانی روبەڕوبونەوەی گەندەڵی بڕیاری دەستگیركردن، بانگهێشتكردن و دەستبەسەرداگرتنی ماڵ بۆ ئەو بەرپرسانە دەردەكات كە بسەلمێندرێت كە تۆمەتبارن بە گەندەڵی.

رۆژی شەممە 30ی تشرینی دووەمی 2019 سەعد حەدیسی، وتەبێژی حكومەتی عێراق بە كەناڵی عێراقییەی فەرمی راگەیاندوە، لە ئێستادا دادگای تایبەت بە تاوانەكانی گەندەڵی بەهەماهەنگی لەگەڵ دەسەڵاتی جێبەجێكردن و دادوەری پێكهێنراوە، لە چەند رۆژی ئایندەدا ژمارەیەك بڕیار دەدرێت.

ئاماژەی بەوەشكردوە، دادگای تاوانەكانی تایبەت بە روبەربونەوەی گەندەڵی ژمارەیەك بڕیار ئاڕاستەی دادگاكانی لێكۆڵینەوە كردوە "كە بڕیاری دەستگیركردن، بانگهێشت كردن، دەستبەسەرداگرتنی موڵكی بەرپرسانی تۆمەتبار بە گەندەڵی دەربكەن".

وتەبێژی حكومەتی عێراق رونیكردوەتەوە، "دەیان بڕیاری دەستگیركردن، بانگهێشت كردن، دەستبەسەرداگرتنی موڵك بۆ ژمارەیەك گەورە بەرپرسی عێراق لە ئاستی وەزیر، پارێزگار و پەرلەمانتار دەرچوە و بڕیارەكانیشی دیكەش لەو بارەیەوە لە چەند رۆژێكی كەمدا ئاڕاستەی دادگاكانی لێكۆڵینەوەی دادوەری لە پارێزگاكاندا دەكرێت".