لە دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقدا، دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆکوەزیران، عادل عەبدولمەهدی پەسەند کرا.
بە مەبەستی تاوتوێکردنی پرسی داواکاری دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆکوەزیران، عادل عەبدولمەهدی و بە ئامادەبوونی ٢٤١ پەرلەمانتار، کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەستیپێکرد.
لە دەستپێکی دانیشتنەکەدا، دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، عادل عەبدولمەهدی پەسەند کرا.
سەرۆکوەزیرانی عێراق رۆژی هەینی ئاشکرای کردبوو کە دەستلەکار دەکێشێتەوە و دوێنێ شەممە، دەستلەکارکێشانەوەکەی پێشکەش بە ئەنجوومەنی نوێنەران کردبوو. عادل عەبدولمەهدی راشیگەیاندبوو کە دەستلەکارکێشانەوەی ئەو بەواتای هەڵوەشاندنەوەی حکوومەتەکەی دێت.