ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

سەرچاوەیەکی ئەمنی رایگەیاند، کەسانی نەناسراو جارێکی دیکە ئاگریان لە کۆنسوڵخانەی ئێران لە شاری نەجەف باشووری عێراق بەرداوە.

ئەو سەرچاوەیە کە ئەفسەرێکی پۆلیسی شارەکەیە راگەیاند: "کەسانی نەناسراو ئاگریان لە کۆنسوڵخانەی ئێران بەرداوە و پێش ئەوەی ھێزە ئەمنییەکان بگەنە شوێنی رووداوەکە، ھەڵھاتوون".

سەرچاوەکە گوتیشی: "تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە لەئێستادا سەرقاڵی کۆنترۆڵکردن و کوژاندنەوەی ئاگرەکەن و ھیچ زیانێکی گیانی بەدواوە نەبووە".

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، لەکاتی سووتاندنی کۆنسوڵخانەکەدا، لەناو باڵەخانەکەیدا ھیچ کەسێکی تێدا نەبووە.

لەماوەی چوار رۆژدا، ئەوە دووەم جارە کۆنسوڵخانەی ئێران لە شاری نەجەف رووبەڕووی سوتاندن دەبێتەوە، دوای ئەوەی شەوی چوارشەممە لەسەر پێنجشەممەی رابردووش بەشێکی زۆری سووتێندرا.