ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

کاوە ڕەسوڵ گورون

لە شاری ئینزاگۆی نزیك شاری میلانۆی ووڵاتی ئیتالیا، کۆنفرانسێك ڕێکخرا لەسەر کێشەی کوردستانی ڕۆژئاڤا و هەوڵی تورکیا بۆ بە عەرەبکردنی ناوچە کوردیەکان. کۆنفرانسەکە دەربارەی ئەو میللەتانە بو کە چەوسێنراونەتەوە، بۆ ئەم مەبەستەش نوێنەرێکی میللەتی جوو و میللەتی ئەرمەنیش بەشداری کۆنفرانسەکەیان کرد.

من، کاوە ڕەسوڵ گورون وەکو کوردێك بەشداریم کرد. 

لە بواری کۆنفرانسەکەدا، تاووتوێی مێژووی دابەشکردنی کوردستان کرا و ئەو ناڕەوایەتیەی ووڵاتانی ڕۆژئاوا دەربارەی میللەتی کورد کردیان ئەم بارودۆخەی ئەمڕۆی ڕەخساندووە. بەهەمان شێوە نوێنەرانی ئەرمەنیەکان و جووەکان باسی مێژووی خۆیان کرد و بە گشتی هەموان تۆمەتباری سیاسەتی ئیمپراتۆرئەتی عوسمانی و سیاسەتی ووڵاتانی ڕۆژئاوای ئەو سەردەمەیان کرد.