ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئەمڕۆ یەکشەممە، دادگای باڵای عێراق لەراگەیەنراوێکدا ئازادکردنی 2626 خۆپیشاندەری دەستگیرکراوی راگەیاند کە لەماوەی رۆژانی رابردو بەهۆی خۆپیشاندانەکانی عێراقەوە دەستگیرکرابون.

دادگای باڵای عێراق ئاماژەی بەوەکردوە ئازادکردنی ئەو ژمارەیەی دەستگیرکراوان تەنها لەیەک رۆژدا نەبوە، بەڵکو ئەوان لەماوەی چەند رۆژی رابردودا دەستیان بەئازادکردنی خۆپیشاندەران کردوە و تائێستا 2626 خۆپیشاندەریان ئازادکردوە کە ژمارەیەکی زۆریان سەرە گەورەکان و ئەنجامدەرانی خۆپیشاندانەکان بون.

لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، تائێستا 181 زیندانیکراو ئازاد نەکراون و بەپێی یاسا لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت.