ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

سەر لەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 9ی كانونی یەكەم 4 مووشەكی كاتیوشا لەنزیك و دەوروبەری ڕۆكەخانەی بەغدای نێودەوڵەتی كەوتوونەتە خوار و هێزە ئەمنییەكان بڵاوەیان پێكراوە.

بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ٩ی كانونی یەكەمی ٢٠١٩، ھێرشێكی موشەكی كرایە سەر سەربازگەیەكی دەورووبەری فڕۆكەخانەی بەغدای نێودەوڵەتی، ھێرشەكە بووە ھۆی برینداربوونی شەش سەربازی عێراقی.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی لە بەیاننامەیەكدا ئاشكراشیكرد، چوار موشەكی كاتێوشا لە یەكێك لە سەربازگەكانی دەورووبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا كەوتوون، بەھۆیەوە شەش سەرباز برینداربوون.

دەشڵێت: "ھێزە ئەمنییەكان دەستیان بە پشكنین كردووە لە ناوچەكە، دەستگیراوە بەسەر سەكۆی موشەكھاویشتندا گیراوە، لەگەڵ چەند موشەكێكی نەتەقیو".