ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

سەرۆكایەتی كۆماری عێراق بەپێی نووسراوێك كە ئاڕاستەی ئەنجوومەنی نوێنەران كراوە، كۆتایی بە كاری ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق هێنرا.

بەپێی نووسراوێك كە لە دیوانی سەرۆكایەتی كۆماری عێراقەوە ئاڕاستەی ئەمیندارێتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كراوە، تیایدا هاتووە، بەپێی فەرمانی ژمارە (26) تایبەت بە رەزامەندی لەسەر یاسای (هەمواری دووەمی یاسای هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی پارێزگا و قەزاكان ژمارە (12)ی ساڵی 2018، دوای وەرگرتنی رەزامەندی سەرۆك كۆمار ئەنجومەنی ئێستای پارێزگا و قەزاكان بە هەڵوەشاوە هەژمار دەكرێن، لە بەرواری دەنگدان و پەسەندكردنی یاساكە، لەلایەن پەرلەمانەوە.