ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئەمڕۆ خۆپیشاندەرانی بەغدا دەیانەوێت خۆپیشاندانێکی پێنج ملیۆنی سازبکەن، هەرچی هێزە ئەمنییەکانی شارەکانی بەغداو باشووری عێراقە، بەتایبەتی بەغدا، خرانە حاڵەتی ئامادەباشییەکی باڵاوە.

دوای قەسبخانەکەی پردی سەنەک و شەقامی خەلانی، خۆپیشاندەران خۆیان کۆکردۆتەوە بۆ خۆپیشاندانی پێنج ملیۆنی ئەمڕۆ سێ شەممە، هەرچی توانایان هەیە لە سەندیکا جیاجیاکان و شارەکانی باشوور دەڕژێنە بەغدا، حکومەتیش بەرامبەر ئەم جموجوڵە مەترسیدارە ئاستی ئامادەباشی هێزەکانی بەرزکردەوە.

لە هەندێک پەیجەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ژمارەیەک بەیاننامە بڵاوکراونەتەوە کە باس لەوە دەکەن: ئەمڕۆخۆپیشاندەران دەچنە ناوچەی سەوزو داگیری دەکەن و کۆتایی بە سیستەمەکە دەهێنن، بەڵام ژمارەیەک لیژنەی هەماهەنگی خۆپیشاندەرانی دی ئەو زانیاریانە رەتدەکەنەوە جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە ئەو زانیاریانە راستنین و خۆپیشاندان لەشێوازی ئاشتیانەی خۆی لانادات.

هەر ئەمڕۆ فەرماندەی میلیشیای عەسائیب ئەهل حەق، قەیس خەزعەلی لە وتارێکدا خۆپیشاندانی بەغدای بە " دزێو و ناشیرین " وەسف کرد.

 ماوەی دوو مانگ زیاترە خۆپیشاندانی عێراق بەردەوامەو تا ئێستا نزیکەی ٤٥٠ کەس لە خۆپیشاندەرو هێزی ئەمنی کوژراون و زیاتر لە ٢٠ هەزار کەس برینداربوون.