ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

وەزیری نەوتی عێراق، سامر غەزبان رایگەیاند کە لە پلانیان دایە لەمیانی دوو دەیەی داهاتوودا، ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بگەیەنن بە هەشت ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا.

عێراق دوای سعوودیە دووەم گەورە بەرهەمێنەری نەوتە لە رێکخراوی ئۆپێک کە لە ئێستادا بەرهەمهێنانی نەوتی عێراق چوار ملیۆن ٥٠٠ هەزار بەرمیلە لە رۆژێکدا.

بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی نەوتی عێراق، سامر غەزبان ئاماژەی بەوە کردووە لە هەوڵدان ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت غاز بەجۆرێک زیاد بکەن کە لە ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت و غازی جیهان دابێت.

وەزیری نەوتی عێراق، سامر غەزبان راشیگەیاندووە کە پلانیان هەیە لەمیانی دوو دەیەی داهاتوودا، ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بگەیەنن بە هەشت ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا.

ئەمەش لە کاتێکدایە عێراق بەشدارە لە رێککەوتنەکەی نێوان رێکخراوی ئۆپێک و بەرهەمهێنەرانی سەربەخۆ سەبارەت بە کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان.

لە سەرەتای ساڵی رابردوودا، وڵاتانی ئەندام لە رێکخراوی ئۆپێک و بەرھەمھێنەرانی سەربەخۆ بەڕابەرایەتی رووسیا گەیشتن بە رێککەوتنێک بۆ کەمکردنەوەی ئاستی بەرھەمھێنان بە بڕی یەک ملیۆن و ٢٠٠ ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بۆ ماوەی شەش مانگ.