ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەرەوەی روسیا رایگەیاند، کوشتنی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشوی فەیلەقی سوپای قودسی پاسدارانی ئێران لوتکەی کارە نایاساییەکانی ئەمریکایە.

سێرگی لاڤرۆرڤ، وەزیری دەرەوەی روسیا لە راگەیەندراوێدا رایگەیاندوە، "کۆشتنی قاسم سولەیمانی، فەرمادەی پێشوی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران لەلایەن ئەمریکاوە هەمو سنورە یاسایی و مرۆڤایەتییەکانی شکاندوە و گەیشتوەتە لوتکەی کارە نایاساییەکان.

ئاماژەی بەوەشکردوە، "قاسم سولەیمانی نێردەی فەرمی حکومەتی ئێرانبو لەناوچەکەدا، بە سەردانی فەرمیش چوەتە ناو خاکی عێراقی دراوسێی ئێرانەوە، کوشتنی سولەیمانی لەلایەن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەمریکاوە، هەمو سنورێکی نێودەوڵەتی و مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی تێپەڕاندوە".

به‌ره‌به‌یانی سێی ئەم مانگە، له‌ هێرشێكی موشه‌كی فڕۆكه‌كانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر دو ئۆتۆمبێل له‌ نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا، هه‌ریه‌ك له‌ قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس، و 10 كه‌سی دیكه‌ كوژران.