ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

شاندێكی عێراق بۆ كڕینی سیستمی به‌رگریی موشه‌كیی سه‌ردانی ڕوسیا، چین و ئۆكرانیا ده‌كه‌ن.

به‌در زیادی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگریی له‌په‌رله‌مانی عێراق به‌ ڕۆژنامه‌ی سه‌باح-ی نیمچه‌ فه‌رمی ڕاگه‌یاندووه‌، شاندێكی عێراق ده‌چێته‌ ڕوسیا، چین و ئۆكرانیا به‌مه‌به‌ستی گرێبه‌ستی كڕینی سیستمی به‌رگریی موشه‌كی و پاراستنی ئاسمانی عێراق.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگریی ده‌ڵێت، عێراق هه‌وڵده‌دات له‌گه‌ڵ له‌یه‌كێك له‌و سێ وڵاته‌ گرێبه‌ستی كڕینی كامێرای زیره‌ك ئه‌نجامبدات، بۆ پاراستنی سنوره‌كان له‌ هه‌ر جۆره‌ تیرۆرستێك كه‌ بیه‌وێت بۆ عێراق بپه‌ڕێته‌وه‌.

زیادی باس له‌وه‌شده‌كات، چه‌ندین جار گه‌نده‌ڵی گه‌وره‌ كراوه‌ له‌ گرێبه‌ستی پاراستنی سنوره‌كان به‌ئامێری پێشكه‌وتوو كه‌ بڕیاربوو له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ دابینبكرێت.

ئه‌مریكا هه‌ستی به‌ جموجوڵه‌كانی عێراق بۆ كڕینی سیستمی به‌رگریی موشه‌كی ئێس-400ی ڕووسی كردووه‌، بۆیه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر عێراقدا ده‌كات له‌حاڵه‌تی كڕینی ئه‌و سیستمه‌ به‌رگرییه‌ موشه‌كییه‌.