ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

حكومەتی چین ئامارێكی نوێی لەسەر ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوكردەوە و بەپێی دواین ئاماریش تائێستا هەزار كەسی تێپەڕاند و ژمارەی توشبوانش گەیشتە سەروی ٤٣ هەزار كەس ژمارەی ئەو وڵاتانەشی ڤایرۆسەكەیان تیادا بڵاو بووەتەوە تاكو ئێستا گەیشتووەتە ٣١ وڵات.

بەپێی زانیارییەكان كە لە دەزگا فەڕمییەكانی چیندا بڵاوكراوەتەوە، لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوو ژمارەی ئەو كەسانەی بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە هەزار و ١٦ كەس.

لە سەرەتای ئەمساڵدا ڤایرۆسی كۆرۆنا لە چین و چەند وڵاتێكی دیكەی ئاسیا بڵابووەوە و بەهۆیەوە سەدان كەس گیانیان لەدەستدا.