ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

بەپێی هەواڵێکی ئەلعەرەبییە، ئەنجومەنی ئاسایشی سەربە نەتەوە یەکگرتوەکان بڕیارێکی لەبارەی قەیرانی لیبیا دەرکرد و تێیدا داوای راگرتنی جەنگ و هەنگاونان بەرەو دانوستان دەکات.

دەقی بڕیارەکە لەبریتانیا نوسراوە و بەدەنگی 14 وڵات لەکۆی 15 وڵات پەسەندکراوە و روسیاش دەنگی نەداوە

بەگوێرەی زانیارییەکان، دەقی بڕیارەکە لەبریتانیا نوسراوە و بەدەنگی 14 وڵات لەکۆی 15 وڵات پەسەندکراوە و روسیاش دەنگی نەداوە.

ئەوەش پاش چەندین هەفتە لەگفتوگۆ و تاوتوێکردنی بابەتەکە، سەرکردەکانی جیهان داوایانکرد، دەستێوەردانی دەرەکی لەپرسی لیبیا رابگیرێت، هاوکات قەدەغەکردنی کڕینی چەک لەلایەن لیبیاوە هەڵبگیرێت.

لەساڵی مانگی ئەپرلی ساڵی  رابردوەوە، حکومەتی ویفاقی نیشتیمانی لیبیا کە لەلایەن نەتەوە یەکگرتوەکانەوە دانیپیانراوە، لەگەڵ هێزەکانی سوپای نیشتیمانی لیبیا بەسەرۆکایەتی خەلیفە حەفتەر روبەروی جەنگ بوەتەوە، بەوهۆیەشەوە چەندین دەستێوەردانی دەرەکی هەبوە و تورکیا بڕیاری رەوانەکردنی هێزی بۆ پشتیوانی حکومەت دەرکردوە و روسیاش پشتیوانی حەفتەردەکات.