ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

ئه‌ندامێکی هاوپه‌یمانی فه‌تح لە ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگەیاند، په‌سه‌ندكردنی كابینه‌ی وه‌زاری و به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌نده‌ به‌ سه‌ربه‌خۆیی و لێهاتویی پاڵێوراوه‌كان، بەڵام ره‌تكردنه‌وه‌ی كابینه‌كه‌ له‌ دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا ده‌بێته‌هۆی دروستبونی پشێوی.

محه‌مه‌د ساحیب ده‌ڕاجی، ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی فه‌تح لە ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، په‌سه‌ندكردنی حكومه‌تی محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی، سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو په‌یوه‌سته‌ به‌شێوازی خستنه‌ڕوی كابینه‌ وه‌زارییه‌كه‌ی".

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر وەزیرانی کابینەکەی عه‌لاوی سەربەخۆ نەبن، روبه‌ڕوی ئاسته‌نگی گه‌وره‌ ده‌بێته‌وه‌ له‌ په‌رله‌ماندا.

یه‌كی ئه‌م مانگه‌، د. به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی به‌مه‌به‌ستی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق راسپارد، كه‌ له‌لایه‌ن به‌شێكی زۆری شیعه‌كانه‌وه‌ پشتیوانی لێده‌كرێت، ماوەی مانگێکیشی لەبەردەستدایە بۆ پێشکەشکردنی کابینەکەی.