ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

وته‌بێژى وه‌زاره‌تى پلاندانانى عێراق، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 17ى شوباتى 2020 ئاشكراى كرد، رێككه‌وتنه‌كه‌ى نێوان عێراق و چین، جێبه‌جێكردنى چه‌ندین پرۆژه‌ له‌ سه‌رجه‌م پارێزگاكان له‌ خۆده‌گرێت، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كى به‌و پرۆژانه‌وه‌ نییه‌ كه‌ راگیراون.

عه‌بدولزه‌هره‌ هه‌نداوى به‌ ئاژانسى هه‌واڵى (العراقیه‌)ى نیمچه‌ فه‌رمى راگه‌یاندووه‌: رێككه‌وتنى عێراق له‌گه‌ڵ چین په‌یوه‌ندى به‌ پاره‌داركردنى پرۆژه‌ راگیراوه‌كانه‌وه‌ نییه‌، به‌ڵكو بۆ جێبه‌جێكردنى پرۆژه‌ى نوێیه‌ له‌ هه‌موو پارێزگاكانى وڵات.

ئاشكراى كرد: جێبه‌جێكردنى رێككه‌وتنى چین پرۆژه‌ى نوێى وه‌ك به‌نده‌رى فاو و پرۆژه‌ى په‌یوه‌ست به‌ ته‌ندروستى و فێركردن و په‌روه‌رده‌ و نیشته‌جێكردن.

وته‌بێژى وه‌زاره‌تى پلاندانى عێراق روونیشى كردۆته‌وه‌: نزیكه‌ى چوار هه‌زار پرۆژه‌، به‌هۆى كه‌مى ته‌رخانكردنى داراییه‌وه‌ لە ساڵانى رابردوودا وه‌ستاون، وه‌زاره‌تیش دیدگاى خۆى بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ ئه‌و پرۆژانه‌ داناوه‌.

ده‌شڵێت: "پلانى وه‌زاره‌ت جه‌خت ده‌كاته‌وه‌ له‌سه‌ر پرۆژه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان، سه‌ربارى پرۆژه‌كانى ژێرخانى ئابوورى و قوتابخانه‌ و پرۆژه‌ ته‌ندورستییه‌كان"