ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لیژنەی نیشتمانیی تەندروستی چین، ئاشکرایکرد، بەهۆی فایرۆسی کۆرۆناوە ١٣٢ كەسی تر گیانیان لەدەستدا، هەروەها ھەزار و ٦٩٣ كەسی تریش تووشی ڤایرۆسەكە بوون. 

لیژنەی نیشتمانی تەندروستی چین لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماری ڕۆژانەی تووشبوانی كۆرۆنای ئاشكراكرد و ئاماژەی بۆ ئەوە كرد" لە ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا ١٣٢ كەسی دیكە گیانیان لەدەستداوە و هەزار و ٦٩٣ كەسی دیكەش تووشی ڤایرۆسەكە بوون".

ژمارەی تووشبوان لە چین تا ئێستا ٧٤ هەزار كەسی تێپەڕاندووە، لە دەرەوەی چینیش تا ئێستا ٣٠ وڵاتی جیاوازدا ٩٠٠ حاڵەتی توش بوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆماركراوە هەروەها پێنج لە ژمارەیە گیانیان لە دەستداوە، هەروەها تا ئێستاش ١٤ ھەزار و ٤٦٠ كەس چارەسەركراون و لە ڤایرۆسەكە رزگاریان بووە.