ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا بڵاویکردەوە کە دوێنێ سێشەممە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی نزیک، دەیڤید شینکەر سەردانی بەغدای کردووە و لەمیانیدا لەگەڵ سەرۆکومار، بەرهەم ئەحمەد ساڵح و سەرۆکوەزیرانی کاربەڕێکەر، عادل عەبدولمەهدی و سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، محەمەد حەلبوسی کۆبووەتەوە.

بەپێی راگەیەندراوەکە، دەیڤید شینکەر داوای لە حکوومەتی عێراق کردووە، سنوورێک بۆ هێرشانە دابنێت کە بۆسەر خۆپیشاندەران ئەنجام دەدرێن.

دوای ئەوەی هێزە ئەمنییەکانی عێراق بەوە تۆمەتبارکران کە چەکی راوکردن دژبە خۆپیشاندەران بەکار دەهێنن باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە راگەیەندراوێکدا کە کۆپییەکی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو نێردراوە ئاماژە بەوەکراوە کە دوێنێ سێشەممە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی نزیک، دەیڤید شینکەر سەردانی بەغدای کردووە و لەمیانیدا لەگەڵ سەرۆکومار، بەرهەم ئەحمەد ساڵح و سەرۆکوەزیرانی کاربەڕێکەر، عادل عەبدولمەهدی و سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، محەمەد حەلبوسی کۆبووەتەوە.

بەپێی راگەیەندراوەکەدا لە کۆبوونەوەکاندا، دەیڤید شینکەر تیشکی خستووەتە سەر گرنگی پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و عێراق و باسی لەوەشکردووە کە هاوکارییەکانیان بەردەوامە بۆ پاڵپشیکردن لە عێراقێکی سەقامگیر و دیموکرات.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوە خراوەتەڕوو کە لەمیانی کۆبوونەوەکاندا یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی نزیک، دەیڤید شینکەر ئیدانەی ئەو هێرشانەی کردووە کە بەردەوام دەکرێنە سەر خۆپیشاندەر ئاشتیخوازەکان کە مافی دیموکراتی خۆیان بۆ ئازادی دەربڕین پەیڕەو دەکەن لەوانە داواکاری بۆ ئەنجامدانی چاکسازی لەسەر ئاستی سیاسی و ئابووری.

دەیڤید شینکەر داوای لە حکوومەتی عێراق کردووە سنوورێک بۆ هێرشانە دابنێت کە بۆسەر خۆپیشاندەران ئەنجام دەدرێن و لە هەمان کاتدا جەختیکردووەتەوە لەسەر ئەوەی کە ئەمریکا شەراکەتێکی بەهێزی لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی عێراقدا هەیە کە یارمەتیدەدرە بۆ پتەوترکردنی سەروەری عێراق و بەدیهێنانی ئامانجی هاوبەش کە خۆی لە شکست پێهێنانی رێکخراوە تیرۆریستییە توندئاژۆکان دەبینێتەوە وەک داعش.

هیچ روونکردنەوە و زانیارییەک لەوەبارەوە لەلایەن کاربەدەستانی عێراقەوە بڵاونەکراوەتەوە.

پێشتر نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، هێزە ئەمنییەکانی بەوە تۆمەتبارکردوو کە چەکی رواکردن دژبە خۆپیشاندەرانی بەغدا و شارەکانی دیکەی عێراق بەکار دەهێنن کە بە هۆیەوە دەیان خۆپیشاندەر برینداربوون.

رۆژی ٩ی کانوونی یەکەم دەیڤید شینکەر بە بێ ئەوەی سەردانی بەغدا بکات، سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد و لەلایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لێکرابوو.

ماڵپەڕی فەرمی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان لەبارەی دیدارەکەوە بڵاوی کردبوویەوە کە، لە کۆبوونەوەیەکدا ھەردوولا گرژییەکان و دوایین پێشھاتەکانی دۆخی عێراق و ناوچەکەیان تاوتوێ کرد و تیشکیان خستە سەر پەیوەندییەکان و دیالۆگی ھەولێر ـ بەغدا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، مەترسییەکانی سەرھەڵدانەوەی تیرۆر و چۆنیەتیی بەرەنگاربوونەوەی بە ھاوکاریی و پشتگیریی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی.