ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

له‌ كاتێكدا ١٠ حاڵه‌تی دیكه‌ی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا Kovid-19 له‌ ئێران تۆمار كران، ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی به‌هۆی ئه‌و په‌تایه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ به‌رزبۆوه‌ بۆ پێنج كه‌س.

به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌كان لە وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران، كیانوش جیهانپور به‌ ته‌له‌ڤزیۆنی ده‌وڵه‌تی ئێران'ی رایگه‌یاندووه‌: "له‌ سه‌رتاسه‌ری ئێران ١٠ حاڵه‌تی دیكه‌ی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا Kovid-19 تۆمار كراون كه‌ هه‌شتیان له‌ قوم و دووانیان له‌ تارانن".

جیهانپور ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ كه‌ به‌مجۆره‌ حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به‌و په‌تایه‌ گه‌یشتۆته‌ ٢٨ كه‌س و ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی به‌هۆی ئه‌و په‌تایه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ به‌رزبۆته‌وه‌ بۆ پێنج كه‌س.

یه‌كه‌م حاڵه‌تی توشبوون به‌و ڤایرۆسه‌ له‌ ١٢ی كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٩ له‌ شاری وهان له‌ ویلایه‌تی هوبای چین تۆمار كرا، له‌ ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ئه‌م ڤایرۆسه‌ ته‌واوی شاره‌كانی چین و وڵاتانی دیكه‌ی گرته‌وه‌. رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانیش به‌مهۆیه‌وه‌ "دۆخی له‌ناكاو"ی راگه‌یاند.