ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  
 وەزارەتی تەندروستی عێراق: ئەو هەواڵانەی باس لە کۆرۆنا لە عێراق دەکەن راست نین
 
وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، لە عێراق و هەرێمی کوردستان هیچ حاڵەتێکی تووشبوون بە ڤایرۆرسی کۆرۆنا تۆمارنەکراوە.
 
سەیف بەدر، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، "تاوەکو ئێستا لە عێراق و هەرێمی کوردستان هیچ حاڵەتێکی تووشبوون بە ڤایرۆرسی کۆرۆنا تۆمارنەکراوە و ئەو هەواڵانەی باس لە سەرهەڵدانی کۆرۆنا لە عێراق دەکەن، راست نین".
  
ئەوە لە کاتێکدایە حکومەتی عێراق رایگەیاند، قەدەخەی هاتنی گەشتیاران لە ئێرانەوە بۆ نێو خاکی عێراق درێژدەکاتەوە بۆ رێگرتن لە هەر ئەگەرێکی گواستنەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێرانەوە بۆ عێراق.