ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق جارێکی تر بۆ یەك شەممە دواخرا

کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق کە بڕیاربوو رۆژی شەممە سازبکرێت، دوا خرا بۆ یەک شەممە.

میدیا عێراقییەکان ئاشکرایان کرد دواکەوتنی کۆبوونەوەکە پەیوەندی بە داوایەکی محەمەد عەلاوی سەرۆک وەزیرانی راسپێردراوەوە هەیە.

سەرچاوە نا فەرمییەکان باس لەوە دەکەن کە هۆکاری دواکەوتنەکە لای عەلاویەوە دەگەڕێتەوە بۆ هەوڵەکانی عەلاوی لەگەڵ ئەو لیستانەی رۆژی پێنج شەممە بایکۆتی کۆبوونەوەکەیان کرد، بەتایبەتی کورد.