ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 كۆرۆنا پڕۆسه‌ی خوێندن له‌ئێران ڕاده‌گرێت

حكومه‌تی ئێران ماوه‌ی سێ ڕۆژ له‌سه‌رجه‌م قوتابخانه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ ده‌كاته‌ پشوو، ئه‌وه‌ش وه‌ك ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌و وڵاته‌دا.

ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران ئاماژە بەوە دەکەن" به‌مه‌به‌ستی ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌  ڕۆژی شه‌ممه‌ تاكو ڕۆژی سێ شه‌ممه‌ی كرده‌ پشوی فه‌رمی".

ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ ئێران ڕۆژ له‌ دوای ڕۆژ ته‌شه‌نه‌ ده‌ستێنێت و تا ئێستا ٣٤ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و ٣٨٨ كه‌سیش تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون كه‌ له‌ناویاندا چه‌ندین به‌رپرس و ئه‌ندام په‌رله‌مان ده‌بیندرێت.