ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

  رێکخراوی تەندروستی جیهانی: کۆرۆنا نابێت بە کارەساتی جیهانی

ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی  سێ شەممە هەواڵێکی خۆشی راگەیاند و  ئاشکرایکرد ڤایرۆسی كۆرۆنا زیاتر بڵاو نابێتەوە و نابێتە كارەسات، بەڵكو زووتر كۆتایی پێدێت.

تێدرۆس ئەدهانۆم بەڕێوەبەری گشتیی ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی بە شێوەیەكی بە میدیاکانی راگەیاند، مەترسیی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و بوونی بە كارەساتی مرۆیی بە دوور دەزانن.

ئەو بەرپرسەی تەندروستی جیهانی راشیگەیاند " ئێستا خەریكی گەشەپێدانی ژمارەیەك پێكوتەن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسەكە".

تێدرۆس ئەدهانۆم، ئاشکرای دەکات هێشتا كێشەی كەموكورتی لە پێداویستییەكان هەیە، كە پێویستن بۆ یارمەتیدانی وڵاتان لە ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسەكە.

کۆرۆنا تا ئێستا لەسەرتاسەری جیهاندا ٩٢٢٣٦ کەس گرتوویانەو ٤٨٠٠٢ چاکبوونەتەوە، زۆرترین تووشبوو ٨٠١٥١ لە وڵاتی چینە، دواتر کۆریا ٥١٨٦ کەس، ئێران ٢٣٣٦ کەس و، ئەوانی تری لە وڵاتانی تردایە.