ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئەمەریکا دژە کۆرۆنای بەرهەم هێنا

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ کۆمپانیای مۆدێرنای ئەمریکی دوای شەش هەفتە لەسەر هەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ڤاکسینی ئەنتی کۆرۆنای بەرهەمهێنا.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی "سی ئێن  ئێنی"ی بزنس کە کەناڵێکی زۆر گەورەی ئەمریکییە، کۆمپانیای مۆدێرنای ئەمریکی سەرلەبەیانی  چوارشەممە ناوەندە فەرمیەکانی حکومەتی ئەمریکای ئاگادار کردەوە کە دوای شەش هەفتە لەسەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەستبەکاربوون و ئێستا ڤاکسینی ئەنتی کۆرۆنا ئامادەیە و دڵنیای ئەوەشیان بەناوەندە فەرمیەکانی ئەمریکا داوە کە تەواو سەرکەوتوبوون لەبەرهەم هێنانی ڤاکسینی ئەنتی کۆرۆنادا.

کۆمپانیای مۆدێرنا ئەوەشی ڕاگەیاند" ڤاکسینی ئەنتی کۆرۆنا کەبە mRNA-1273 ناسراوە لەئێستادا ئامادەیە بۆ بەکارهێنان و پێدەچێت لەیەکەم قۆناغدا لەناوەندەکانی خوێندندا بەکاربهێنرێت".

کۆمپانیای مۆدێرنای ئەمریکی یەکێکە لە کۆمپانیا بەناوبانگەکانی بەرهەم هێنانی دەرمان لەسەر ئاستی جیهاندا و لەساڵی ۲٠۱٠ لەشاری کامبورجی ویلایەتی ماسەچوستسی ئەمریکا دامەزراوە.