ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئەمڕۆ سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سەردانی رووسیا دەکات و لە مۆسکۆ لەگەڵ سه‌رۆكی ئەو وڵاتە، ڤلادیمیر پوتین له‌ مۆسكۆ كۆده‌بنه‌وه‌.

فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان لە سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا رایگه‌یاند، ئەمڕۆ سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین له‌ مۆسكۆ كۆده‌بنه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو وڵات و ئاڵوگۆڕی بیروڕا سه‌باره‌ت به‌ دوا پێشهاته‌كانی سووریا به‌ تایبه‌ت ره‌وشی ئیدلب ده‌كرێت.