ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 سێ مووشەک ئاراستەی ناوچەی سەوز لە بەغدا کران

بۆ جارێکی تر ناوچەی سەوزی بەغدا مووشەک باران کرایەوەو، شەوی رابردوو سێ مووشەک ئاراستەی ئەو ناوچەیە کرا کە باڵوێزخانەی ئەمەریکا و ناوەندی حوکمڕانی عێراقی لێ یە.

بەپێی زانیاری میدیا عێراقییەکان مووشەکەکان لە ناوچەی جادریە کەوتوونەتەوە خوارەوەو نەیتوانییوە ئامانجەکەی بپێکێت کە ناوچەی سەوز و باڵوێزخانەی ئەمەریکا بووە.

دوێنێ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا پۆمپیۆ لە پەیوەندیەکی تەلەفونیدا لەسەر عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیراندا هەرەشەی لەسەر بەردەوامی ئەو هێرشانە کرد