ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

هەموو ڕۆژێک کاتژمێر ٤:٤٥ ی پاشنیوەڕۆ کۆبونەوەی ڕۆژنامەوانی سەرۆک وەزیران دەبێت و لەگەڵ خۆشیدا چەند کەسانێکی بەرپرس و وەزیر و شارەزا و پەیوەندیدار بە دۆخەکەوە ئامادە دەبن زانیاری تەواو دەدەن بە خەڵک لە ڕێگەی ڕاگەیاندنەکانەوە:

ئەمڕۆ ئەم بابەتانەیان باس کرد:

حکومەت هاوکاری تەواوی خاوەنکار و کارمەندان دەکات بۆ ئەوەی کەمترین زیانیان پێ بگات. بەم شێوانەی خوارەوە: 

بڕی ٣٣ ملیار پاوەند قەرز بۆ کۆمپانیاکان دابین کراوە کە دەتوانن وەری بگرن و لە داهاتوودا بیدەنەوە بە میری.

حکومەت هاوکاری هێڵە ئاسمانیەکان دەکات و قەرەبوویان دەکاتەوە بە گوێرەی توانا.

بۆ ماوەیەکی کاتی بزنزڕەیت Business rates هەڵدەگیرێت لەسەر کۆمپانیا بچوکەکان کە بیمەی قەرەبوویان نیە بۆ پێدانی قەرەبوو لەم جۆرە کێشانەدا.

حکومەت پارە دەدات بە ئەو براندانەی کە لە شێوەی کۆمپانیای بچووکدان کە بڕی ١٠ هەزار پاوەند بۆ ٢٥ هەزار پاوەندە. ئەمە هاوکاریە و قەرز نیە، واتە [وەرناگیرێتەوە]

حکومەت ڕاوێژیان لەگەڵ [mortgage lenders]ەکان، واتە بانکەکان و کۆمپانیاکانی پێدانی پێشەنەی خانووبەرە کردوە و ڕێک کەوتوون لەسەر ئەوەی کەوا بۆ ماوەی ٣ مانگی داهاتوو قەرزی مانگانە [instalment] وەرنەگرنەوە، واتە لێیان خۆش نابن و دوای ٣ مانگەکە دەبێت مانگانە قەرزەکە بدەنەوە.

بڕە پارەیەک دەدرێت بە شوێنکارە بچوکەکان وەک هاوکاری بۆ کرێ و مووچەی کارمەندانیان و شت کڕین. ئەمە هاوکاریە و قەرز نیە و وەر ناگیرێتەوە. بەڵام ئەگەر پارەی تریان پێویست بوو وەک قەرز ئەوا حکومەت بۆیان دابین دەکات.

ئەوەی گرنگ بوو ئەمڕۆ چەند جارێک دڵنیاییان دا بە خەڵکی بەریتانیا کە وا ئابووری وڵاتەکە دەپارێزن و ناهێڵن قەیرانی ئابووری و بارزگانی دروست ببێت.

ئەوان چەند جارێک ووتیان وە [We will save the economy] هەر شتێک پێویست بکات [بۆ ئەوەی recession دروست نەبێت] و بۆ

هێورکرنەوەی ستۆک ئێکسچەینج [Stock Exchange] و بازاڕ [Market].

هەروەها ووتیان هەوڵ دەدەن کرێی کرێچی کەمدەرامەت بدەن یان لانی کەم هەندێک هاوکاریان بکەن.

بەڵام لە بەڵێنەکانیاندا هیچیان دەربارەی ئەوانە باس نەکرد کە Self employed ن و [Zero hours contract] ن.

هاوکات ئەوەیان درکاندکەوا هەندێ پارەیان داوە بە حکومەتە خۆجێیەکان [Local Councils] بۆ هاوکاری کەسانی بێدەرامەت و زەرەرمەند.

بەڕێزان، ئاماری ئەمڕۆی بەریتانیاش بەم شێوەیە: 

١٩٥٠ کەس هەڵگری (کۆڤید ١٩) ن.

٧١ کەس گیانیان لە دەست داوە

بە گوێرەی خەمڵاندنەکانی [بەشی تەندروستی Department of Health] ڕەنگە ٥٥ هەزار کەس توش بووبن، بەڵام تا ئێستا پشکنینان بۆ نەکراوە

لە هەمان کاتدا، وەزارەتی کاروباری دەرەوە ئامۆژگاری بەریتانیەکان دەکاتکە سەفەری ناپێویست نەکەن.

ئەگەرەکانی دیکە:

داخستنی قوتابخانەکان نزیکە و لە ژێر باس دایە.

هەندێک لە کارگەکان داخراون.

زۆربەی شوێنە گشتیەکان داخراون. 

سینەما و شانۆ و خواردنگەکان داخراون.

بە گشتی ناوەندی شارەکان چۆڵ بوون.

خەڵک زۆربەی لە ماڵەوە کاردەکەن.

دواکەوتن لە کار و لە ناوەندەکانی خوێندن زۆر لێپێچینەوەی نیە.

زانکۆکان زۆربەیان داخراون و خوێندکاران بە ئۆنلاین کار دەکەن و وانە دەخوێنن.

کارمەندانی ئامەزن [ئەمازۆنAmazon] داوایان لێکراوە کە [overtime] کار بکەن چونکە [shopping on line] زۆر زیادی کردوە.

کڵێسای ئینگلتەرا کۆبوونەوە و بۆنە ئاینیەکانیان وەستاندوە. 

ئەمڕۆ کۆمپانیاکانی مۆبایل بۆ ماوەیەکی کەم کێشەیان بۆ دروست بوو چونکە خەڵکی لە ماڵەوەن و زۆر تەلەفۆن دەکەن

شوانە حەسەن ئەبوبەکر/ پەیامنێری ڕێگای کوردستان / بەریتانیا