ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مایک پۆمپیۆ رایگەیاند، ئەگەر راسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق، عەدنان زورفی رووبەڕووی گەندەڵی ببێتەوە، سەروەریی عێراق و مافەکانی مرۆڤ بپارێزێت، ئەوا پاڵپشتی ئەمریکا و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەدەست دەهێنێت.

مایک پۆمپیۆ تویتێکی بڵاوکردەوە و تیایدا کاردنەوەی نیشانداوە سەبارەت بە راسپاردنی عەدنان زورفی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا نووسیوویەتی "عێراقییەکان حکوومەتێکیان دەوێت کە سەروەریی عێراق و مافەکانی مرۆڤ بپارێزێت، پێدوایستییەکانی گەل دابین بکات و رووبەڕووی گەندەڵی ببێتەوە".

مایک پۆمپیۆ هەروەها نووسیوویەتی "ئەگەرعەدنان زورفی هەموو ئەوانە بکات بە کاری لەپێشینەی کارنامەی حکوومەتەکەی، ئەوا پاڵپشتی ئەمریکا و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەدەست دەهێنێت".

دوێنێ‌ سێشەممە سەركۆماری عێراق، بەرهەم ساڵح سەركردە لە هاوپەیمانی نەسر، عەدنان زورفی بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكوومەت راسپارد.