ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 وەزیری تەندروستیی عێراق داوای دەكات رێكارەكانی قەدەغەی هاتوچۆ تونتربكرێت

وەزیری تەندروستیی عێراق داوا لە هێزە ئەمنییەكان دەكات رێكارەكانیان بۆ جێبەجێكردنی بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆ توندتر بكەن، لە دیوانییەش توشبووێكی دیكەی كۆرۆنا تۆماركرا.

جەعفەر عەللاوی وەزیری تەندروستی و ژینگەی عێراق لە راگەیەندراوێكدا داوا لە لایەنە ئەمنییەكان دەكات رێكارەكانی سەپاندنی قەدەغەی هاتوچۆ لە تەواوی عێراق توندتر بكەن و بەوپەڕی توندییەوە مامەڵە لەگەڵ هەموو ئەوانە بكرێت كە هەوڵی شكاندنی قەدەغەی هاتوچۆ دەدات.

وەزیری تەندروستیی عێراق دوپاتیدەكاتەوە، لەلایەن ژمارەیەك لە هاووڵاتیان و دوكان و بازاڕ و ناوەندە بازرگانییەكانەوە بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆ پێشێلكراوە، ئەمەش مەترسیی لەسەر تەندروستیی هاووڵاتیان دروستدەكات.