ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

  تەندروستی جیهانی: ئەمریكا دەبێتە كانگای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا

ئەمڕۆ 200 حاڵەتی نوێی مردن بەكۆرۆنا لەئەمریكا تۆماركراوە كە زۆرترین رێژەی مردنە لەسەرەتای بڵاوبونەوەی پەتاكە و بەوەش وەك پڕ كارەساتترین رۆژی ئەمریكا بەهۆی كۆرۆناوە لەقەڵەمدرا.

بەپێی راپۆرتێكی پرێس تیڤی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، 200 حاڵەتی نوێی مردن بەكۆرۆنا ترماركراوە كە زۆرترین رێژەی مردنە لەسەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسەكە لەو وڵاتەدا، بەوەش كۆی ژمارەی مردن لەو وڵاتە بۆ 921 حاڵەت بەرزبوەوە.

بەگوێرەی زانیارییەكانی ئەو راپۆرتە، ئەمریكا بەمەترسیدارترین رۆژەكانی بڵاوبونەوەی كۆرۆنادا تێپەڕدەبێت و لە 18 ویلایەتی ئەو وڵاتە داوا لەهاوڵاتیان كراوە لەماڵەكانیان بمێننەوە.

هاوكات، بەرپرسانی ئەو وڵاتە رایانگەیاندوە رێكارەكانیان كاریگەری لەسەر ژیانی رۆژانەی نزیكەی نیوەی هاوڵاتیانی ئەمریكا دەبێت. 

پاش چین و ئیتاڵیا، لەئێستادا ئەمریكا سێیەم وڵاتی جیهانە كە زۆرترین ژمارەی توشبون بەكۆرۆنایان تێدا تۆماركراوە، رێكخراوی تەندروستی جیهانیش هۆشداریدا كە ئەمریكا دەبێتە كانگای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.