ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژبە داعش، بنکەی ئاسمانیی گەیارە باشووری پارێزگای نەینەوا باکووری عێراق، رادەستی هێزە ئەمنییەکانی عێراق کردەوە.

کەناڵی تەلەڤیزیۆنی فەرمی عێراق بڵاوکردەوە، فەرماندەی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا، لیوا روکن نۆمان عەبد نەجم زۆبەعی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکای لە بنکەی ئاسمانیی گەیارە باشووری شاری مووسڵ پشتڕاستکردووەتەوە و ئاماژەی بەوە کردووە کە رادەستکردنەوەکە لە رێوەرەسمێکدا بەڕێوەچوو.

پێشتریش سەرچاوەیەکی ئه‌منی له‌ نه‌ینه‌وا ئاشکرای کردبوو کە نزیکەی هەفتەیەکە، هێزەکانی ئەمریکا دەستیان بە پرۆسەی کشانەوە کردووە و رۆژانە کەلوپەلە سەربازییەکانیان بە ئاراستەی هەولێر دەنارد.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکرد کە هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی کۆتایی بە گرێبەستی ئەو عێراقیانەش هێنا کە پێشتر کاریان لەگەڵدا دەکرد.