ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

وەک هەنگاوێک بۆ رێگریکردن لەبڵاوبونەوەی زیاتری کۆرۆنا، حکومەتی عێراق بۆ ماوەی هەشت رۆژ قەدەغەی تەواوەتی هاتوچۆی راگەیاند.

حکومەتی عێراق لەراگەیەنراوێکدا ئاشکرایکرد، وەک هەنگاوێک بۆ رێگریکردن لەبڵاوبونەوەی زیاتری کۆرۆنا بەتایبەتیش دوای ئەوەی لەرۆژانی رابردو بەئاستێکی مەترسیدار توشبون بەکۆرۆنا تۆمارکراوە، بڕیاردرا بۆ ماوەی هەشت رۆژ قەدەغەی تەواوەتی هاتوچۆ لەسەرجەم شار و شارۆچکەکان جێبەجێبکرێت.

بەپێی راگەیەنراوەکە، بڕیارەکە لە رۆژی هەینی داهاتوەوە جێبەجێدەکرێت و رۆژانی جەژنیش دەگرێتەوە.

تائێستا لەعێراق سێ هەزار و 260 کەس توشی کۆرۆنا بون و 121 کەسیش بەهۆی ئەو پەتایەوە گیانیانلەدەستداوە، هاوکات دو هەزار و 126 توشبوش چاکبونەتەوە.