ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردودا زیاتر لە 83 هەزار توشبوی تێپەڕاند، کۆی توشبوانی پەتەکەش لە جیهاندا گەیشتە چوار ملیۆن و 805 هەزار کەس، لەو ژمارەیەش زیاتر لە ملیۆنێک و  812 هەزار کەس چاکبونەتەوە.

بەگوێرەی دوایین ئامار ژمارەی توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوشەممە گەیشتوەتە چوار ملیۆن و 805 هەزار و 186 کەس، لەو ژمارەیەش ملیۆنێک و 860 هەزار و 36 کەس چاکبونەتەوە و 316 هەزار و 730 کەسیش گیانیانلەدەستداوە.

لەسەر ئاستی جیهان ژمارەی توشبوان لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بەخێرایی بەرزدەبێتەوە، بەجۆرێک کۆی توشبوانی پەتاکە گەیشتوەتە ملیۆنێک و 527 هەزار و 664 توشبو.

هاوکات لە ئێران لەگەڵ بەردەوامی بڵاوبونەوەی پەتاکە، بەڵام رۆژانە ژمارەی ئەو کەسانەی چاکدەبنەوە بەرەو زیادبون دەچێت، بە جۆرێک لە کۆیی 120 هەزار و 198 توشبو، 94 هەزار و 464 کەس چاکبونەتەوە و ژمارەی ئەو کەسانەش بەهۆی پەتاکە گیانیانلەدەستداوە گەیشتوەتە شەش هەزار و 988 کەس.

 لەسەر ئاستی وڵاتانی ئەوروپاش ژمارەی توشبوان لە بریتانیا بە خێرایی بەرزدەبێتەوە و تا ئەمڕۆ 243 هەزار و 695 کەس توشی پەتاکە بون، لەو ژمارەیەش 34 هەزار و 636 کەس گیانیانلەدەستداوە، هەروەها ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی کۆرۆنا لە ئەڵمانیا گیانیان لەدەستداوە بە بەراورد بە ژمارەی توشبوان لە وڵاتانی دیکە کەمترە بە جۆرێک لە کۆی 176 هەزار و  651 توشبو، هەشت هەزار و 49 کەس گیانیانلەدەستداوە.