ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

لە سنورەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و تورکیا، کۆڵبەرێک بەتەقەی هێزە ئەمنییەکانی تورکیا کوژرا و یەکێکی دیکەش برینداربوو.

ماڵپەڕی هەنگاو بۆ مافی مرۆڤ بڵاویکردەوە، رۆژی یەکشەممە هێزەکانی تورکیا لە گوندی بلجوک سەر بە کۆتۆل لە پارێزگای ئورمیە، تەقەیان لە چەند کۆڵبەرێکی کورد کردوە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێکی کورد کوژراوە و یەک کەسی دیکەش بریندار بوو.

هاوکات هەنگاو ئاشکراشیکردووە: ناسنامەی ئەو کۆڵبەرەی کە گیانی لەدەستداوە بارام یووسفی و هەروەها ئەو کەسەی کە بریندار بووە شەمسەدین عومەرپوور بووە.

بەپشتبەستن بە ئامارە تۆمارکراوەکانی ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ٨ مانگی ڕابردوودا ٢ کۆڵبەری کورد لەلایەن هێزە چەکدارەکانی تورکیاوە کوژراون و هەروەها ٤ کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون.