ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی سوپاسی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری کرد، بۆ ئەو دەستپێشخەرییە خێراییەی بەئازادكردنی پارێزەرەكانی دیوانییە و ژمارەیەک خۆپیشاندەر لەكوت كە ئەمڕۆ دەستگیركرابوون و رایگەیاند، بەپێی دەستوور خۆپیشاندانی هێمنانە پارێزراوە.

مستەفا کازمی لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بەهەر سێ زمانی عەرەبی، کوردی و ئینگلیزی پەیامێکی بڵاوکردەوە.

کازمی نووسیوویەتی: "سوپاسی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری دەكەم، بۆ ئەو دەستپێشخەرییە خێراییەی بەئازادكردنی پارێزەرەكانی دیوانییە و ژمارەیەک خۆپیشاندەر لەكوت كە ئەمڕۆ دەستگیركرابوون".

‏سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی هەروەها نووسیوویەتی: "جارێكی دیكە دڵنیاتان دەكەمەوە كە بەپێی دەستوور مافی خۆپیشاندانی هێمنانە پارێزراوە".