ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهان ژماره‌ی ئه‌و کەسانه‌ی به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19 )وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، ٣٢٠ هه‌زاری تێپه‌ڕاندووه.

ماڵپه‌ڕی "Worldometer" بڵاوی كرده‌وه‌ له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهان، ژماره‌ی ئه‌و کەسانه‌ی به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێوه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌رزبووه‌ته‌وه‌ بۆ ‌٣٢٠ هه‌زار و ١٨٩ كه‌س و ژماره‌ی حاڵه‌ته‌ تۆماركراوه‌كانیش گه‌یشتووه‌ته‌، چوار ملیۆن و ٨٩٤ هه‌زار و ٢٧٨ كه‌س.

به‌رزترین رێژه‌ش به‌ گیانله‌ده‌ستدانی ٩١ هه‌زار و ٩٨١ كه‌س له‌ ئه‌مریكا تۆمار كراوه‌، به‌ دوای ئه‌ویشدا ریزبه‌ندی ئه‌و وڵاتانه‌ی زۆرترین رێژه‌ی گیانله‌ده‌ستدانیان تیادا تۆمار كراوه‌ به‌مجۆره‌یه‌: به‌ریتانیا ٣٤ هه‌زار و ٧٩٦ حه‌وت كه‌س، ئیتاڵیا ٣٢ هه‌زار و حه‌وت كه‌س، فه‌ڕه‌نسا ٢٨ هه‌زار و ٢٣٩ كه‌س، ئیسپانیا ٢٧ هه‌زار و ٧٠٩ كه‌س، به‌ڕازیل ١٦ هه‌زار و ٨٥٣ كه‌س، به‌لجیكا نۆ هه‌زار و ٨٠ كه‌س، ئه‌ڵمانیا هه‌شت هه‌زار و ١٢٣ كه‌س، ئێران حه‌وت هه‌زار و ٥٧ كه‌س، كه‌نه‌دا پێنج هه‌زار و ٨٤٢ كه‌س، هۆڵه‌ندا پێنج هه‌زار و ٦٩٤ كه‌س، مه‌كسیك پێنج هه‌زار و ٣٣٢ كه‌س و چین-یش چوار هه‌زار و ٦٣٤ كه‌س.

هه‌روه‌ها له‌ توركیاش چوار هه‌زار و ١٧١ تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

له‌ كاتێكدا تاكو ئێستا یه‌ك ملیۆن و ٩٠٨ هه‌زار و ١١١ تووشبووی ڤایرۆسه‌كه‌ چاكبوونه‌ته‌وه‌، هێشتا دوو ملیۆن و ٦٦٥ هه‌زار و ٧٩٨ تووشبوو چاره‌سه‌ری پزیشكی وه‌رده‌گرن.